هەڵگرانی پێناسی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلەیەکی خاوەن پێناس لە کەرتی تەندروستی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.
سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، پڕۆژەى (+SUID) بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەدین چووە بواری جێبەجێکردن و هەڵگرانی پێناسی زانکۆکە لە ژمارەیەک دەرمانخانە و نەخۆشخانە و تاقیگەی پزیشکی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.
سامان عەبدوڵا دەڵێت: "ئامانجى ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکردنى داشکانە لە کەرتەکانى تەندروستى، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆکە ڕوونی کردووەتەوە، لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە، پ.د.کامەران یونس محمدامین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەگەڵ 15 نەخۆشخانە و تاقیگە و دەرمانخانە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە و هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلەیەکی خاون پێناس دەتوانن سەردان بکەن و داشکان بەبڕی جیاواز وەربگرن.
ئەو شوێنە پزیشکییانەی لە قۆناغی یەکەمدا داشکانیان کردووە:
- تاقیگەی بایۆ: %20 داشکان
- تاقیگەی مید :24 %20داشکان
- تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر: %20داشکان
- تاقیگەی نۆبڵ مید لاب: %20 داشکان
- دەرمانخانەی دەلانی: %20 داشکان
- دەرمانخانەی سەروەران: %20 داشکان
- نەخۆشخانەی شار: %20 بۆ %40 داشکان
- نەخۆشخانەی نازی منداڵان: %30 داشکان
- نەخۆشخانەی میهرەبانی: %50 داشکان
- نەخۆشخانەی سویدی: %20 داشکان
- کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان: %30 داشکان
- سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ: %30 داشکان
- سەنتەری دایمۆند: %20 بۆ %40 داشکان
- جوانکاری گول بیویتی: %20 داشکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.