اژانسی نێودهوڵهتیی "ناسا" ڕاگەیاند، کە یارمەتی پاشەکەوتکردنی وزە لە کەشتی ئاسمانی ڤۆیجەر 2 دەدات، بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی لە له خولگه تایبهتیهكانیدا له بۆشایی ئاسمان.
ئاژانسی ناسا لە پۆستێکیدا رایگهیاندووه: کە پرۆسەکە ناوی لێنراوە "Big Bang"و ئامانج لێی کوژاندنەوەی هەندێک ئامێرە له كهشتیی ڤۆیجهر2 کە وزەیەکی زۆر لە کەشتییەکەدا دهبات و قەرەبووکردنەوەیان بە ئامێرێک کە وزەی کەمتری دهوێت، لەگەڵ پێویستی پاراستنی پلەی گەرمی پێویست بۆ کەشتییەکە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی کارکردنی.
ناسا ئهوهشی ئاشكرا كردووه، له ڕێگهی پاشەکەوتکردنی وزە و كوژاندنهوهی سێ ئامێر لەسەر کەشتییەکە دەتوانرێت ماوهی سالێكی تر درێژه به گهشتهكهی بدات له بۆشایی ئاسماندا.
پێشتر ناسا لە ئازاری 2025 ڕایگەیاندبوو کە دەستیکردووە بە کوژاندنەوەی هەندێک لە ئامێرەکانی سەر کەشتییە ئاسمانییەکانی ڤۆیجەر 1 و ڤۆیجەر 2، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و درێژکردنەوەی تەمەنی ئەرکە مێژووییەکانی ئەم دوو کەشتییە ئاسمانییە.
ئاماژە بەوەشداوە : کە ئەم دوو کەشتییە ئاسمانییە تاکە کەشتییە ئاسمانییەکانی مرۆڤن کە سنوورەکانی کۆمەڵەی خۆریان بۆ بۆشایی نێوان ئەستێرەکان بەجێهێشتووە و ئەم دوو کەشتییە لە دیزایندا یەکسانن، و بارستەی هەر یەکێکیان لە کاتی هەڵدانی 815 کیلۆگرامە، لە کاتێکدا لە دۆخی کارپێکردندا دەگاتە شێوەی شەشپاڵوویەک کە درێژی لایەکی 4 مەترە.
ڤۆیجەر 2 لە 2ی ئابی 1977 ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا واتە 16 ڕۆژ پێش هەڵدانی ڤۆیجەر 1 و هەردوو کەشتییەکە، جگە لە ئامێرە زانستییەکانیان، دیسکی زێڕینیان هەڵگرتووه کە پەیام و وێنەی مرۆڤایەتی تێدایە بۆ هەر جۆره شارستانیەتێک کە لەوانەیە لە بۆشایی ئاسماندا بدۆزرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.