ئه‌نجامی توێژینەوەیەكی نوێ ده‌ریخستووه، كه ئارامی ده‌روونی كاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی و سه‌لامه‌تی پووك و ددانەكان هەیە، بۆ ئه‌وه‌ش نموونه‌ی چه‌ندین كه‌سی به ته‌مه‌نیان وه‌رگرتووه كه پووك و ددانه‌كانیان به سه‌لامه‌تی ماوه‌ته‌وه به‌هۆی ئارامیی ده‌روونییان.
ماڵپه‌ڕی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه: توێژەران تایبەت بۆ حاڵەتی دەروونی و پێوەندییەكانی بە نەخۆشییەكانی دەم و ددانەكان توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردوه و لە ئەنجامدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كە مه‌زاجی خۆش و ئارامی ده‌روونی كاریگەرییەكی زۆریان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و تەندروستیی دەم و ددان و پووك هەیە.
پسپۆڕانی توێژینه‌وه‌كه هۆشداری ده‌ده‌ن كه زۆر گرنگه لە كاتی چارەسەركردنی نەخۆشانی دەم و ددان له نۆرینگه، باری ده‌روونی كه‌سه‌كه بە هەند وەربگیرێت.
اڵپه‌ڕی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئەو مه‌به‌سته توێژەرانی توێژینەوەكه پشكنین و شیكردنەوەیان بۆ 650 نەخۆش كردووە كە كێشەی خەمۆكی و دڵەڕاوكێیان هەبووە، هاوكات تووشی نەخۆشییەكانی دەم و ددان و پووك بوونه، لە ئەنجامدا بۆیان ئاشكرا بووە كە ئاڵۆزی دەروونی كاریگه‌ریی خراپی هه‌بووه بۆ سه‌ر نەخۆشییەكانی دەم و ددان، بەتایبەتی نەخۆشییەكانی پووك.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه: شێوازی ژیان كردن و باری ده‌روونی ڕۆڵی گرنگی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ددانه‌كانی مرۆڤ هه‌یه به‌تایبه‌تی دوای ته‌مه‌نی 45 ساڵی كه ته‌ندروستیی پووك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
پسپۆڕانی ده‌م و ددان و پووك ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كانی "خه‌مۆكیی و دڵه‌ڕاوكێ و ترس "یان هه‌یه ده‌بێت وریای ددانه‌كانیان بن له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریدا و دۆخی ده‌روونیان باش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه پووك و ددانه‌كانیان سه‌لامه‌ت بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.