Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 10:48

جەی دی ڤانس: وتوێژەکان لەگەڵ ئێران ئاڵۆزە و کاتیان دەوێت

100%

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و پڕ لە دڕکوداڵە و کاتێکی زۆری دەوێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە مامەڵەکردن لەگەڵ بەرپرسانی تاران کارێکی قورسە.

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Fox News ڕایگەیاند: ئێرانییەکان کەسانێکن کە مامەڵەکردن لەگەڵیان قورسە و خاوەنی سیستمێکی سیاسیی دابەشبوون. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی ئیدارەی ئەمریکا بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیەیە بە شێوەیەک کە باشترین ئەنجام بۆ گەلی ئەمریکا و سەرۆکی وڵات بەدەست بهێنێت.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی کرد کە دەرەنجامی ئەم پەرەسەندنانە ببێتە هۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و جێگیربوونی لە ئاستێکی نزمدا. هەروەها جەختی کردەوە کە ڕێگریی ڕەها دەکرێت لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پێگەی ستراتیژیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

سەبارەت بە نرخی وزە، ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا نرخی نەوت لە دەوروبەری 79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکە، وتیشی پڕۆسەی دانوستانەکان بەردەوامن و بڕیاردانی پێشوەختە لەسەر ئەنجامەکانیان لەم قۆناغەدا کارێکی ورد نییە.

ئەم لێدوانانەی ڤانس لە کاتێکدایە کە تاران بە فەرمی بوونی هەر جۆرە وتوێژێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن ڕەت دەکاتەوە. لەم بارەیەوە، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.