Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 00:29

جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، دوای لە یەك دوو رۆژی رابردوودا كەمێك نرخەكەی دابەزی بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم ئێوارەیەدا پەیوەندی بە بۆردومانی كەشتییەكی نەوتهەڵگری سعوودییە هەیە لە دەریای سوور لەلایەن كۆمەڵەی ئەنساڕوڵای حوسییەكانەوە.

ئەم ئێوارەیە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی 0.97% بەرزبووەوە و گەیشتە 80.13 دۆلار.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بەڕێژەی 0.49% بەرزبووەوە و ئێستا بە 76.12 دۆلارە.

هەفتەی رابردوو بەهۆی مەترسی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتبووە سەرووی 100 دۆلاری ئەمریكییەوە، بەڵام یەك دوو رۆژ بەر لە ئێستا بەهۆی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و نزیكبوونەوە لە رێككەوتن، نرخەكەی بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.