Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 15:10

محەمەد سەڵاح پەیوەندی بە یانەی تڕابزۆن سپۆری تورکییەوە کرد

100%

یانەی تڕابزۆن سپۆری تورکی بە شێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ئەستێرەی میسری، محەمەد سەڵاحی بۆ ڕیزەکانی ڕاگەیاند و یاریزانەکە بۆ یەکەمجار بە درێسی یانە نوێیەکەیەوە دەرکەوت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە یانەکە بڵاویکردووەتەوە، محەمەد سەڵاح لە ناو فڕۆکەیەکدا لە کاتی گەشتکردنی لە یۆنانەوە بەرەو تورکیا دەردەکەوێت، لە کاتێکدا درێسی یانەی تڕابزۆن سپۆری پۆشیوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان و واژۆکردنی گرێبەستەکەی.

یانە تورکییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە کە محەمەد سەڵاح ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئاب لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ، بڕیاریشە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەو شاری تڕابزۆن بەڕێ بکەوێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە کە وردەکارییەکانی مەراسیمی پێشوازیکردن لە سەڵاح و بەرنامەی کارەکانی دواتر، لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی یانەکەوە بڵاودەکرێنەوە. محەمەد سەڵاح پێش گەشتەکەی بۆ تورکیا، لە وڵاتی یۆنان خەریکی بەسەربردنی پشووی هاوینەی بوو، ئێستاش ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ئەزموونێکی نوێ لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لە خولی تورکیدا.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.