Erbil 31°C چوارشەممە 05 ئاب 20:39

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: ڕەنگە سبەی ڕێککەوتنی کردنەوەی گەرووی هورمز لەگەڵ ئێران ڕابگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت وڵاتەکەی هەر سبەی چوارشەممە لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەکانی وزە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئاب، سیکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "CNBC" ڕایگەیاند: ڕەنگە سبەی ڕێککەوتنی کردنەوەی گەرووی هورمزمان لەگەڵ ئێران هەبێت، گوتیشی کە ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەی چوارشەممە پرۆسەکە یەکلا ببێتەوە.

جووڵەی کەشتییەکان و بازاڕی وزە وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە تەنانەت پێش ڕاگەیاندنی فەرمی ڕێککەوتنەکەش، نیشانەکانی ئاساییبوونەوە دەرکەوتوون و گوتی: هەر ئێستا دەبینین ژمارەیەکی زۆر کەشتی لە گەرووی هورمزەوە دێنە دەرەوە.

بێسێنت پێشبینی دەکات بەهۆی ئەم ڕێککەوتنەوە نرخەکانی وزە جارێکی دیکە جێگیر ببنەوە و دابەزینی نرخەکان ببێتە هۆی حەسانەوەیەکی گەورە بۆ بازاڕە جیهانییەکان و کەمکردنەوەی ئەو فشارانەی کە بەهۆی داخستنی گەرووەکەوە دروست ببوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.