به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی پێشووتری وه‌زاره‌تی كاره‌با بڕیار وایه سبه‌ی دووشه‌ممه 3-8-2026 ئەپڵیكەیشنی "ئی پسوولە" بكەوێتەوە كار و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپهكهوه قەرزی كۆنی كارەبا بە داشكاندنی 50% بدەنەوە.
وه‌ستانی ئه‌پی "ئی –پسووله" به‌هۆی كاركردن بووه تیایدا كه خانه‌یه‌ك له ئه‌په‌كه زیاد كراوه بۆ ئه‌وانه‌ی كه قه‌رزی كۆنی كاره‌با به داشكانی 50% ده‌ده‌نه‌وه.
بەگوێرەی بڕیاری حكوومەت، ڕێژه‌ی لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزه‌كان بەم شێوەیە دەبێت: 50% داشكاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان و كشتوكاڵی، هەروەها 25% داشكاندن بۆ هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی و میری ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت، بڕیاری ئه‌م لێخۆشبوونه له داشكاندنی تێچووی به‌كارهێنانی كاره‌با تا 10ی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت، واتە هاووڵاتییان نزیكەی مانگێك و حەوت رۆژیان لە بەردەمدایە بۆ دانەوەی قەرزەكانیان به داشكانی 50%.
وەزارەتی كارەبا راشیگه‌یاندووه، ئەمە كۆتا جارە داشكاندن بەو شێوەیە بكرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەكان نەدرێنەوە، ئەوا وەزارەت میكانیزمێكی تر ده‌گریته به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هاووڵاتییان و شوێنه بازرگانییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.