هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ترافیک لایتی فڕۆکەخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاراستەکانی شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری بە کاتی دادەخرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا کە ئاراستەی شۆفێرانی کردووە، بڵاوی کردەوە، کاتژمێر (5:00)ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی تەمووز، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ترافیک لایتی فڕۆکەخانە، ئەو ئاراستەیەی شەقامی 40 مەتری کە بەرەو ترافیک لایتی فڕۆکەخانە دێت، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت و دوای تەواوبونی کارەکە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.
هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، پاشان لەشەقامی 100 مەتری، ئەو ئاراستەیەی لە ترافیکی پاسپۆرت (جەوازات) بەرەو ترافیک لایتی فرۆکەخانە دێت، ئەویش بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دادەخرێت، پاش تەواوبوونی کاری نۆژەنکردنەوەکەش شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.