Erbil 31°C دووشەممە 27 تەمووز 00:05

ئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 27 ملیار دیناری لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی ڕاگەیاند

100%

زیا جەعفەر، قازیی لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستبەسەرداگرتنی بڕی 27 ملیار دیناری لە چوارچێوەی دۆسیەی "عەدنان جومەیلی"، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن ڕاگەیاند، کە لە ئێستادا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەرە.

لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە، ئەم بڕە پارەیە لە ئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چڕوپڕی تیمەکانی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو داراییانە دۆزراوەتەوە کە بەهۆی بەهەدەردانی سامانی گشتی لە پڕۆژەکانی ژێر دەسەڵاتی تۆمەتبار و لایەنە تێوەگلاوەکانی تری دۆسیەکەدا دروست بوون.

قازی زیا جەعفەر ڕوونیکردەوە، کە ئەم بڕە پارەیە (27 ملیار دینار) لای چەند کەسێک شاردرابووەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان گەیشتوونەتە ئەنجام و توانراوە پارەکە دەستنیشان بکرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ دەوڵەت. هەروەها جەختی کردەوە کە پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی کە دەستیان لەم گەندەڵییەدا هەبووە.

جێی ئاماژەیە، دۆسیەی عەدنان جومەیلی یەکێکە لە دۆسیە دیارەکانی گەندەڵی لە کەرتی نەوتدا، کە تێیدا چەندین بەرپرس و لایەنی جیاواز تۆمەتبارکراون بە بەهەدەردانی بڕێکی زۆری سامانی گشتی لە پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوتدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.