Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 23:13

مۆرینیۆ ڕێگری لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس بۆ ئارسیناڵ دەکات

100%

ڕاپۆرتە وەرزشییەکان هەڵوێستی خۆسێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدیان سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلیی یانەکە ئاشکرا کرد، ئەوەش لە کاتێکدایە کە دەنگۆیەکی زۆر لەبارەی ئەگەری ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا هەیە.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بووەتە جێگەی بایەخی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، کە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێش دەستپێکردنی وەرزی 2026-2027 چڕکردووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە یانەی ڕیال مەدرید لە هەوڵدایە بۆ قایلکردنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە بڕیارە لە حوزەیرانی 2027 کۆتایی بێت.

ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یانەی ئارسیناڵ هەموو توانایەکی دارایی و کارگێڕی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی ڤینیسیۆس بباتە ڕیزەکانییەوە، کە وەک ئامانجی یەکەمی یانە لەندەنییەکە بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی "تێلیگراف"ی بەریتانی وەڵامێکی حاسمی خۆسێ مۆرینیۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بە توندی دژی ڕۆیشتنی ڤینیسیۆسە بۆ ئارسیناڵ. مۆرینیۆ بە کارگێڕی ڕیال مەدریدی ڕاگەیاندووە کە دەیەوێت سەرجەم یاریزانە سەرەکییەکان بۆ وەرزی 2026-2027 بمێننەوە، بە تایبەتی ڤینیسیۆس کە بە بڕبڕەی پشتی تیپەکەی دەزانێت.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە وەرزی 2025-2026دا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و لە کۆی 53 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، توانیویەتی 22 گۆڵ تۆمار بکات. هەرچەندە لە وەرزی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەندێک لە ڕاهێنەرانی پێشووی یانەکەدا جێگیر نەبووە، بەڵام مۆرینیۆ دەیەوێت لاپەڕەیەکی نوێی لەگەڵ بکاتەوە و وەک یاریزانێکی بنەڕەتی پشتی پێ ببەستێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.