Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 21:11

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: حووسییەکان بوونەتە قوربانیی فریودانەکانی ئێران لە دەریای سوور

100%

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند، کە گروپە حوسییەکانی یەمەن لەلایەن ئێرانەوە خەڵەتێنراون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور.

ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە تاران حوسییەکانی وەک ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانی خۆی بەکارهێناوە و پاڵی پێوەناون بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، کە زیانی گەورەی بە ئاسایشی دەریاوانی و بازرگانیی جیهانی گەیاندووە.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە واشنتن بەردەوام ئێران تۆمەتبار دەکات بە پشتیوانیکردنی دارایی و سەربازیی حوسییەکان، لە بەرامبەریشدا تاران ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکانی ئەو گروپە سەربەخۆن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.