Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 21:11

ئالۆزی زیاتر کەوتنە نێوان ئەمریکا و ئێران، دراوسێکانی ئێرانیش قوربانی ئەم جەنگەن

100%

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلێکی نوێی پێکدادانی سەربازیی بەخۆوە بینی، لە کاتێکدا ئەمریکا بۆ 12یەمین شەوی لەسەریەک هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بەردەوامە، تاران وەڵامی هێرشەکانی لە ناو خاکی ئوردن و کوێت دایەوە و حووسییەکانیش کەشتییەکی نەوتی سعوودیەیان لە دەریای سوور کردە ئامانج.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (CENTCOM)ڕایگەیاند، کە بۆ 12یەمین شەوی لەسەریەک زنجیرەیەک هێرشی نوێیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران ئەنجامداوە بە مەبەستی لاوازکردنی تواناکانی ئەو وڵاتە. لە بەرامبەردا، سوپای ئێران ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی درۆنەوە کۆگاکانی تەقەمەنی و سووتەمەنی سوپای ئەمریکای لە بنکەکانی "دۆحە، عەریفجان و عەلی سالم" لە وڵاتی کوێت پێکاوە. هەروەها سوپای پاسداران ئاشکرای کرد کە لە ناو خاکی ئوردن سیستەمەکانی بەرگریی "تاد" و "پاتریۆت"ی ئەمریکییان تێکشکاندووە.

حووسییەکانی یەمەن جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریاییان بۆ سەر بەندەرەکانی سعوودیە ڕاگەیاند و دوو کەشتیی نەوتهەڵگریان بە ناوەکانی (ئێنسێلیا و لەیلا) کردە ئامانج. لای خۆیەوە، سعوودیە پشتڕاستی کردەوە کە کەشتیی "ئێنسێلیا" لە دەریای سوور پێکراوە و ئاگری گرتووە، بەڵام تیمەکەی سەلامەتن. هاوکات سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی 3 کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کردووە و جەختیان لە کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی دەریایی لەو گەرووەدا کردەوە.

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە تاران کە ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕانەگرێت، ئەوا دامەزراوە مەدەنییەکانی ناو ئێران بۆردومان دەکات. ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کردووە تێچووی ئەم جەنگە تا ئێستا گەیشتووەتە 37.5 ملیار دۆلار، بەڵام تڕەمپ دەڵێت: "ئەمریکییەکان دژی شەڕ نین، بەڵکو تەنها نایانەوێت نرخی سووتەمەنی بەرز بێتەوە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.