بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشەوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵەهەور لە ئاسماندا دەردەکەون.
بۆ سبەی هەینی 24ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ هەبوونی هەندێک پەڵەهەور. پلەی گەرما بۆ سبەی هەینی نزیک دەبێتەوە لەو ئاستانەی کە ئەمڕۆ تۆمار کراون.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 44 | 44 |
| سلێمانی | 42 | 42 |
| دهۆک | 42 | 42 |
| هەڵەبجە | 43 | 44 |
| زاخۆ | 45 | 45 |
| گەرمیان | 46 | 47 |
| پیرمام | 40 | 40 |
| حاجی ئۆمەران | 30 | 31 |
| سۆران | 42 | 42 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.