سوپای ئێران ڕایگەیاند هێرشی درۆنی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئوردن و بەحرەین
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووز، سوپای ئێران ڕایگەیاند: لە ڕێگەی چەند درۆنێک هێرشی کردووەتە سەر ئەو شوێنانەی کە وەک بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەردوو وڵاتی ئوردن و بەحرەین ناوزەندی کردوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێرشەکان بنکەی ئەزڕەق لە ئوردن و بنکەی ئاسمانی عیسایان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج. لە وردەکاریی زیاتری هێرشەکاندا هاتووە، لە ئوردن شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆگاکانی کەلوپەلی سەربازیی کراونەتە ئامانج، هەروەها لە بەحرەینیش هێرشەکان کۆگاکان و گەراجی هەنگاری تایبەت بە چاککردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانیان پێکاوە.
تا ئێستا لایەنی ئەمریکی یان حکوومەتەکانی ئوردن و بەحرەین هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەبارەی ڕاستیی ئەم هێرشانە و زیانەکانیان بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.