وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ڕێکارە داراییەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی تەمووزیان تەواو کردووە و لیستەکەیان ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووز، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کردووە.
هەروەها وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرد. ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری، ناوی 981 فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە 60 ساڵ تێپەڕیبوو، دووبارە داخڵی لیستی مووچە کرانەوە و بڕیاردراوە تا کۆتایی ساڵی 2026 لە خزمەتکردن بەردەوام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.