Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 15:01

لە گوندێکی حەویجە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە 15 برینداری لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای حەویجە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا 15 کەس بریندار بوون و 30 کەسیش دەستگیر کران.

بەپێی زانیارییەکانی هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک، لەگوندی (نەگار)ـی سنووری قەزای حەویجە، شەڕێکی قورس لە نێوان دوو بنەماڵەدا سەریهەڵداوە، هۆکاری شەڕەکەش بۆ کێشەیەک لەسەر سووتانی دەغڵی زەوییەکی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە.

زانیاریییە دەستکەوتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئاکامی ئەو شەڕەدا 15 کەس لە هەردوولا بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی حەویجە کراون.

پەیامنێرمان گواستییەوە، لە دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی پۆلیسی حەویجە گەیشتوونەتە شوێنی شەڕەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە، لە ئەنجامدا 30 کەس لە هەردوولا بە تۆمەتی بەشداربوون لەو گرژییەدا دەستگیر کران.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.