بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو فێستیڤاڵی هاوینە لە پاڕكی سامی عەبدوڕەحمان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و فێستیڤاڵەكەش چەند رۆژێك دەخایەنێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند كە ئەوان ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ سازکردنی فیستیڤاڵێکی هاوچەرخی هاوینە لە ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان و خاوەنکاران، وە پێشکەشکردنی کەشێکی گونجاوی خێزانی بۆ هاووڵاتییانی پایتەخت.
فیستیڤاڵەکە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتی 22/7/2026 دەست پێ دەكت و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لەم چالاکییەدا دەرفەت بۆ ئارەزوومەندان و خاوەنکاران دەڕەخسێنرێت بۆ نمایشکردن و فرۆشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکانیان، لەوانە: کارە دەستییەکان، خواردنی کوردەواری، و بەروو بوومی شیرەمەنیەکان.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هەروەها سەرجەم ئارەزوومەندان و هاووڵاتییانی خاوەنکاری ئاگادار كردەوە کە پرۆسەی ناو تۆمارکردن بۆ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵەکەدا لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، خوازیارانیش دەتوانن لەو دوو ڕۆژەدا سەردانی بەشی پلاندانان لە دیوانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.