Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 01:18

بەسرە.. شۆفێرێکی سەرخۆش 25 زیارەتکاری کردە قوربانی و ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای هاریسە لە پارێزگای بەسرە، بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی 25 کەس، بەو هۆیەشەوە پارێزگاری بەسرە ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ژمارەیەک لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی قەزای هاریسە لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی خێراوە شێڵدراون کە شۆفێرەکەی سەرخۆش بووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕووداوەکەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم قوربانییەکان زیارەتکارن. هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە شۆفێرەکە دەستگیر بکەن.  تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی داد کراون و بریندارەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی نزیک لەو ناوچەیە.

لای خۆیەوە، ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە بەهۆی ئەم ڕووداوە، 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری پارێزگای بەسرە ڕاگەیاند.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.