ئەمڕۆ چوارشەممە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە گوندێكی سنووری پارێزگەی كەركووك، بۆمبێكی ئامادەكراوی داعشیان پووچەڵ كردەوە كە ئامادەكرابوو بۆ تەقینەوە.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی راگەیاندین: سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان لە گوندی عەنانەی سەر بە شارۆچکەی داقووق دەستیان گرت بەسەر بۆمبێكی چەكدارانی داعش.
راشیگەیاند: بۆمبەكە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەتەواوی ئامادەكرابوو بۆ تەقاندەوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق چوار کەسی گومانلێکراویان لە سەر ئەو بابەتە دەستگیركردووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.