Erbil 31°C پێنجشەممە 16 تەمووز 21:32

هاتوچۆی سلێمانی بۆ مووچەخۆران: ئاستەنگیی هاتوچۆ بۆ شۆفێرانی دیکە دروست مەکەن

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و داوا لەو کەسانە دەکاتە کە مووچەکانیان لە بانک و (ATM)ـەکان وەردەگرن، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی گونجاو پارک بکەن و ئاستەنگیی هاتوچۆ بۆ شۆفێرانی دیکە دروست نەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: وەک تێبینی کراوە بەشێک لەو کەسانەی مووچەکانیان وەردەگرن، بەشێوەیەکی نادروست و نایاسایی لە نزیک بانک و ئامێری(ATM)ـەکان ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاستەنگیی و قەرەباڵغی بۆ شەقامەکان. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکاتەوە کە لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان لە بانکەکان و ئامێرەکانی (ATM)، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی گونجاو پارک بکەن و ئاستەنگیی هاتوچۆ بۆ شۆفێرانی دیکە دروست نەکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، بەهیوای ئەوەی هەمووان بەیەکەوە هەماهەنگی بکەن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.