سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئێران کردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، لە هەفتەی داهاتوودا بۆردوومانی وێستگە کارەباییەکانی ئێران دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ تاران نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا لە هەفتەی داهاتوودا بڕیاری بۆردومانکردنی وێستگە کارەباییەکانی ئێران دەدات.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، داوای لە ئێران کردووە ڕێککەوتنەکە مۆر بکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە سازش لەسەر هیچ ڕێککەوتنێک ناکات ئەگەر دڵنیایی نەدات لەوەی تاران دەستی بە چەکی ناوەکی ناگات.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئێران تەنیا دوو هەفتەی مابوو بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن چەکی ناوەکی و ئەگەر بۆردومانکردنی پێگە ئەتۆمییەکانی نەبووایە، ئەوا ئەو ڕێگرییە بەدی نەدەهات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.