ئه‌مرۆ سێشەممە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین داوای لە ئەمه‌ریکا و ئێران کرد ڕێگای سەلامەت لە گەرووی هورمز بدۆزنه‌وه، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەردوولا لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كان پەرەی سەندووە و هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر.
لین جیان گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: گەڕاندنەوەی ترانزێتی ئاسایی و سەلامەت لە ڕێگەی گەرووی هورمز ده‌بێت له كاره له‌پێشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بێت.
راشیگه‌یاندووه: پیویسته لە زووترین کاتدا خواستی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی له‌و گه‌رووه‌دا له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: وڵاتەکەی هەوڵی بێ‌وچان دەدات بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی گرژییه سیاسییه‌كان و هێورکردنەوەی دۆخەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.