رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی كۆنگرێسی وڵاتكه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران.
ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) بڵاوی کردۆته‌وه: دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە فەرمی کۆنگرێسی لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سه‌ر ئێران ئاگادار کردووەتەوە، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ش له رۆژی 7ی مانگ سوپای ئه‌مریكا زنجیرەیەک هێرشی لە ناوخۆی ئێران‌دا ئەنجامداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ترەمپ لە نامەکەیدا بۆ کۆنگرێس ڕوونی کردووەتەوە: ئەو هێرشانە لە چوارچێوەی ڕێکارە بەرگرییەکان دێت کە سوپای ئەمریکا له دژی ئێران ده‌یانگرێته‌به‌ر.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕۆژنامەی ئه‌مریكییه‌كه له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سوپای ئه‌و وڵاته به‌فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئاوییه‌كانی سه‌ر ئێران رایگه‌یاندبوو كه له كاتژمێر 8ی شه‌وی سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.