وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامێكی توندی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه كه رایگه‌یاندبوو بۆ له‌مه‌ودوا وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته پارێزه‌ری گه‌رووی هورمز و له‌به‌رامبه‌ریشدا 20% باج له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكان ده‌سه‌پێنێت.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری دهوهرهوهی ئێران له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) نووسیویه‌تی: سەرۆکی ئەمریکا ڕاست دەکات و دەبێت قەرەبووی ئه‌و لایه‌نه بکرێتەوە کە تێپەڕبوونی ئارامی کەشتییە بازرگانییەکان بە گەرووی هورمزدا دەستەبەر دەکات. ئێران لەمێژەوە پارێزەری گەرووەکە بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
عێراقچی به گاڵته‌جاڕییه‌وه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو: دیارە کە ڕێژەی 20٪ـهكهی تره‌مپ زێدەڕۆیی تێدایە، ئێمە دادپەروەر دەبین لە دیاریکردنی نرخەکە و كه‌متر وه‌رده‌گرین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكدا له (تروس سۆشیال) نووسیبووی: له‌مه‌ودوا ئه‌مریكا ده‌بێته پارێزه‌ری گه‌رووی هورمز.
هه‌روه‌ها نووسیبووی: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پارێزكردنهی گه‌رووی هورمز باج به‌ڕێژه‌ی 20% به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بار و كاڵا گوازراوه‌كان وه‌رده‌گرین، بێگومان ئه‌م پاره‌یه له به‌رامبه‌ر دابینكردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی گه‌رووه‌كه وه‌رده‌گرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.