ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، 375 کیلۆگرام زێڕ لە دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن وەرگیراوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تەمووز، زیا جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، 358 کیلۆگرام زێڕ وەرگیراوەتەوە".
دادوەرەکە ئاشکرای کردووە: "17 کیلۆگرام زێڕی دیکە لە دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی دیکەدا دەستی بەسەردا گیراوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو زێڕەی کە ئەمڕۆ دووشەممە، دەستی بەسەردا گیراوە، دەگاتە 375 کیلۆگرام".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بڕە زێڕانەی وەرگیراونەتەوە، ڕادەستی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دەرکردن و گەنجینە لە بانکی ناوەندی و یاریدەدەرەکەی کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.