Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 12:59

لە بەردەڕەش مێردمنداڵێک لەناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای بەردەڕەش، مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە کاتی کارکردندا کەوتە ژێر ئامێری هەڵکەندنی پەتاتە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تەمووز، لە گوندی (جووجەری بچووک)ـی سەر بە قەزای بەردەرەش، مێردمنداڵێک بە ناوی (وەلید مەولوود) تەمەن 14 ساڵ، لە کاتی کارکردن و کۆکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە لەناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا کەوتووەتە ژێر ئامێری هەڵکەندنی پەتاتە (قالیعە).

بەپێی زانیارییەکانی سەنگەر گۆران، پەیامنێری کوردستان تیڤی،  مێردمنداڵەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

وەلید مەولوود دانیشتووی گوندی (زێلکا فاخر)ـی سەر بە قەزای ئاکرێ بووە و بۆ کارکردن سەردانی ئەو سنوورەی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.