Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 23:16

لە سۆران خولێکی تۆپی پێ بۆ لاوانی سنوورەکە کرایەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خولێکی تۆپی پێی بۆ لاوانی سنووری ئیدارەکە کردەوە و ئاشکرایان کرد کە مانگی ئاب خولەکە دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویان کردەوە، بە مەبەستی پشتگیری کردنی لاوان و پەرە پێدان بە تواناکانیان، خولێکی تۆپی پێ بۆ گشت ناوەندەکانی وەرزش و لاوانی سنووری قەزاکانی سەر بە ئیدارەکە دەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا ئامادەکاری پێوست کراوە بۆ بەڕێوەبردنی خولەکە و بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی ئاب(8) بەفەرمی خولەکە دەست پێ بکات.

بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەم خولە لە پێناو بەهێزکردنی پەرەپێدان بە بەهرەی لاوان و بەهێزکردنی رۆحی هاوکاری و دروستکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە لە نێوان لاوانی ناوچە جیاوازەکانی دەڤەرەکە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.