Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 18:54

وەزارەتی ئەوقاف ڕێوڕەسمی پرسە لە هەرێمی کوردستان ڕێک دەخاتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی تەمووزی 2026، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاوی کردەوە، کە بە بەشداری د. زیندین مەولوود بریکاری وەزارەت و کارگێڕی هۆڵی بۆنە و پرسەکانی هەولێر، کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕێوڕەسمەکانی پرسە و بۆنە ئایینییەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە دەبێت هەموولایەک پابەندی ڕێنماییەکان بن و ماوەی پرسە تەنیا بۆ (یەک ڕۆژ) بێت؛ ئاماژە بەوەش دراوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ماوەی پرسە لەو وادەیە زیاتر بێت.

وەزیری ئەوقاف ڕایگەیاندووە، لێژنەیەکی پسپۆڕ بە سەرپەرشتی وەزارەت چەند خاڵێکی ڕێنوێنی نوێ دەردەکات کە لە بەرژەوەندی گشتیدایە.

ئامانج لەم هەنگاوە، دروستکردنی ئاسانکارییە بۆ کەسی پرسەدار و لادانی ئەو بارە گرانە دارایی و دەروونییەی کە لە کاتی پرسەکاندا دەکەوێتە سەر شانی بنەماڵەی کۆچکردووان.

بڕیارە ئەم ڕێنماییانە لە سەرجەم هۆڵەکانی پرسە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێن و چاودێری وردی پابەندبوون بە بڕیارەکان بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.