Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 18:33

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی لیندسی گراهام

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی لیندسی گراهام بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ناو و هەڵوێستەكانی وەک پشتیوانێكی وەفاداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، 12ـی تەمووزی 2026، سەرۆک مسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

زۆر بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایيی دۆستی گەلی كورد سێناتۆر (لیندسی گراهام)ـم پێ گەیشت. ناو و هەڵوێستەكانی لیندسی گراهام وەک پشتیوانێكی وەفاداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە.

پرسە و سەرەخۆشیم پێشكه‌ش به‌ خانەوادەى بەڕێزيان و تەواوی دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. ڕۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ خانەوادە و كەسوكاری ده‌خوازم.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.