Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 01:29

کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی دووشەممە 13ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان یەکشەممە دووشەممە
هەولێر 44 45
سلێمانی 43 44
دهۆک 43 43
هەڵەبجە 45 46
زاخۆ 44 44
گەرمیان 48 49
چەمچەماڵ 44 45
پیرمام 40 41
حاجی ئۆمەران 35 36
ئاکرێ 45 46
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.