Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 13:01

کۆیە.. لە کاتی دەستگیرکردنی باندێکی دراوی ساختەدا 3 کارمەندی ئاسایش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی ساخکردنەوەی دراوی ساختەی لە سنووری قەزای کۆیە ڕاگەیاند، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و 3 کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی 3 کەسی ساخکردنەوەی دراوی ساختە کە لە قەڵادزێوە هاتبوون، بەدواداچوون و چاودێریی وردیان بۆ کرا، سەرەنجام شەوی هەینی 10ـی تەمووزی 2026، کاتژمێر 20:55 لەنزیک ناحیەی ئاشتی کەوتنە بۆسەی هێزەکانەوە، بەڵام تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیان بە چەک ڕووبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و لە ئەنجامدا 3 کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتباران لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی (تیکتۆک و سناپچات)ـەوە بانگەشەیان بۆ فرۆشتنی دراوی ساختە کردووە، لە کاتی مامەڵەکردنیشدا کەسەکانیان فریوداوە و بە زەبری چەک و هەڕەشکردن پارەیان لێسەندوون.

لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەکانی 406 و 56 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵەیاندا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.