Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 12:57

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بۆ ماوەی ڕۆژێک دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ئاگادارییەکی ئاراستەی گەشتیاران کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی کارکردن و چاککردنی ڕێگەوبانەکان، بۆ ماوەی ڕؤژێک هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەکە ڕادەگیرێت. 

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت لە دەروازەکە گەشت بکەن، ڕۆژی دووشەممە 13ـی تەمووز، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە ڕادەگیرێت و ڕۆژانی دواتر هاتوچۆ و دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە گەشتیاران دەکرێت کە وادەی گەشتەکانی خۆیان نەخەنە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ئەم داخرانە لەسەر داوای دەروازەی (دەرەجیک)ـی کۆماری تورکیا بووە، بەهۆی ئەوەی خەریکی چاککردنی ڕێگاوبانەکانی دیوی خۆیانن، لە کاتێکدا لە دیوی هەرێمی کوردستان سەرجەم کارەکان ئاسایین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.