بەڕێوەبەرایەتیی گشیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەڕێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و با بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا بە خێرایی (10 - 20) کم/ک دەبێت.
بۆ سبەی شەممە 11ـی تەمووز، بە پێی پێشبینەکانی کەشناسی، کەشوهەوا بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
| شارو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | هەینی | شەممە |
| هەولێر | 41 | 41 |
| سلێمانی | 39 | 39 |
| دهۆک | 39 | 39 |
| هەڵەبجە | 42 | 42 |
| چەمچەماڵ | 40 | 42 |
| گەرمیان | 43 | 43 |
| پیرمام | 36 | 37 |
| حاجی ئۆمەران | 32 | 32 |
| زاخۆ | 40 | 41 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.