Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 18:43

ئومێد خۆشناو پیرۆزبایی لە قوتابییە یەكەمەكانی هەولێر لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەكات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو قوتابییانەی شاری هەولێر كرد كە لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەییدا پلەكانی یەكەم و دووەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستانیان بەدەستهێناوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە دوای راگەیاندنی ئەنجامە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2025- 2026، كە قوتابییانی سنووری پارێزگای هەولێر سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کردووە، بە شێوەیەک كە جگە لە پلەی یەکەمی هەرێمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان، دوو قوتابی پلەی دووەم و چوار قوتابی تریش پلەی سێیەمیان لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر و هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە.

بۆ ئەم مەبەستە ئومێد خۆشناو هەروەها لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو قوتابییە سەرکەوتووانەی شاری هەولێر کرد کە توانیویانە پلەی بەرز لە سەرانسەری لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنن.

لەو پەیوەندییانەدا، پارێزگار هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە هیمەت و ماندووبوونی قوتابییەکان، ستایشی ڕۆڵی سەرەکی و گرنگی بنەماڵەکانیشیانی کردووە کە لەم بارودۆخەدا کات و کەشێکی گونجاویان بۆ فەراهەم کردوون تا بگەن بەم سەرکەوتنە.

ئومێد خۆشناو هەروەها پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێریشەوە كرد و دەستخۆشی لە بەرێوەبەری گشتیی و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەكان و سەرپەرشتیاران مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.