لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی پاركی هەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەكرێتە یەكێك لە خۆشترین پاركەكانی سنووری شاری هەولێر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و شه‌عبان چالی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی (پاركی هه‌وار)یان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كرد به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه و به‌دواداچوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاركه‌كه.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه كارزان عه‌بدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له نزیكه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاركه‌كه كرد كه یه‌كێكه له پاركه گه‌وره‌كانی شاری هه‌ولێر و كه‌وتووه‌ته سه‌ر ڕێگه‌ی شارۆچكەی بنه‌سڵاوه و گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و سنووره لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی بایه‌خدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی و په‌ره‌پێدان به ناوچه سه‌وزاییه‌كان، جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاركه‌كه كرده‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.