Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 02:57

هەولێر.. مامەڵەی وردبینی زەویی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، دەست بە ڕاییکردنی مامەڵەی وردبینی زەویی فەرمانبەران کراوە و لە ماوەی یەک ڕۆژدا 650 مامەڵەی وردبینی ئەنجام دراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری فەرمانبەران و هاووڵاتییانی کردەوە، مامەڵەی وردبینی زەوی فەرمانبەران لە هەموو ئەو سنوورانەی زەوییان لێ دابەش کردووە، بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنیا ئەمڕۆ، 650 مامەڵەی وردبینی زەویی فەرمانبەرانیان ئەنجام داوە.

هاوکات، داوا لە لە هاووڵاتییان دەکات کە پشوو درێژ و یارمەتیدەر بن لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، جەختیش دەکاتەوە، فەرمانبەرانمان یاریدەی تەواویان دەکەین و لە خزمەتیان دەبین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.