بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ـی تەمووەز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی سێشەممە 7ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 41 | 40 |
| سلێمانی | 39 | 38 |
| دهۆک | 40 | 39 |
| هەڵەبجە | 41 | 40 |
| زاخۆ | 41 | 40 |
| چەمچەماڵ | 41 | 40 |
| گەرمیان | 45 | 44 |
| پیرمام | 37 | 36 |
| ئاکرێ | 41 | 40 |
| حاجی ئۆمەران | 30 | 28 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.