بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیاجیادا. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی دووشەممە 6ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت، تەنها لە ناوچەی گەرمیان یەک پلە بەرزبوونەوە تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 41 | 41 |
| سلێمانی | 39 | 39 |
| دهۆک | 40 | 39 |
| هەڵەبجە | 40 | 41 |
| زاخۆ | 41 | 40 |
| چەمچەماڵ | 40 | 41 |
| پیرمام | 36 | 36 |
| گەرمیان | 43 | 44 |
| حاجی ئۆمەران | 30 | 30 |
| ئاکرێ | 40 | 40 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.