بەپێی ئەو ئامارانەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر لە 640 هەزار ئاوارە، لە کۆی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس کە دەسەڵاتدارانی لوبنان هەژماریان کردووە، گەڕاونەتەوە سەر ماڵو حاڵی خۆیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان حزبوڵلا و ئیسرائیل پاش ڕاگەیاندنی لێکتێگەیشتنی ئەمهریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبووەتەوە.
ئیسرائیل بە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هێرشی ئاسمانی و لەشکرکێشی زەمینی سنوورهكانی له باشووری لوبنان داگیركردووه، هەروەها لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگ شەڕدا هۆشداریی چۆڵکردنی دەرکرد و نزیکەی 4300 کەسی کوشت و زیاتر لە یەک ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون، بەتایبەتی لە گەڕەکهكانی باشووری بەیروت.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕایگەیاندووه، کە 646 هەزار و 107 ئاوارە وەک گەڕاوه تۆماركراوه لایان، لە کاتێکدا نزیکەی 500 هەزار کەسی تریش وهكو ئاوارە ماونەتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لە 22ی حوزەیرانەوە کۆکراونەتەوە.
ڕێککەوتنێک کە مانگی ڕابردوو تاران و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆ کرا، ئاگربەستی لە لوبنان لێكهوتهوه کە لە 21ی حوزەیرانەوە كهوته بواری جێبهجێكردن.
لەو کاتەوە بە سەدان هەزار کەس گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە باشووری لوبنان و گەڕەکی باشووری بەیروت.
دەسەڵاتدارانی حكوومهتی لوبنان کاریان بۆ لابردنی خێمەی کاتی لە بەیروت و دەوروبەری کردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی پەناگە فەرمییەکان، بە گوتەی بەرپرسانی لوبنان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.