Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 20:09

لە کەرکووک و پردێ لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو گەنج خنکان

100%

لە سنووری پارێزگای کەرکووک دوو ڕووداوی جیاوازدا خنکان لە کاتی مەلەکردندا تۆمارکران.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی تەمووز، پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای کەرکووک دوو ڕووداوی خنکان لە کاتی مەلەکردندا تۆمارکران.

لە ڕووداوی یەکەمدا، گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکووک بە ناوی (نەهرۆ ئەحسان)، کە باوکی دوو منداڵە، لە کاتی مەلەکردن لە گۆمێکی ئاودا لە سنووری شارەدێی لەیلان خنکا و گیانی لەدەست دا.

هاوکات لە ڕووداوێکی دیکەی هاوشێوەدا، لە سنووری شارەدێی پردێ، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکا. پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا، کە تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تیمەکانی پۆلیسی ڕووباری پردێ بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی گەنجەکەدا لە ناو ڕووبارەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.