گرووپی (Tanker Trackers) بۆ چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان ڕایگەیاند، لە دوای هەڵگرتنی گەمارۆی دەریای ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانی ئێران کە دوو هەفتە پێش ئێستا ڕاگەیەندرا، تاران توانیویەتی 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بکات.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو گرووپە کە لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاویانکردووەتەوە، ئەم بڕە هەناردەیە هاوتایە لەگەڵ 1.66 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ مانگی حوزەیرانی 2026.
هەروەها تانکەر تراکەرز ئاماژەی بەوەش کردووە، کە زۆربەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە هێشتا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ئاستی هەناردەکردنی نەوت وەک سەردەمی پێش هەڵگیرسانی جەنگ، لە کاتێکدا ئێران بە خێرایی ئاستی هەناردەکردنی بەرزکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.