سوپای ئیسرائیل (IDF) بە فەرمی ڕایگەیاند، کە تەڵاڵ جابر محەمەد عەبدولعال، یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی "لەناوبراوە". بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپا، ناوبراو سەرکردایەتی شانەیەکی چەکداری کردووە کە لە کاتی هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی 2023دا دزەیان کردووەتە ناو خاکی ئیسرائیل.
حکوومەتی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، کە عەبدولعال جگە لە بەشداریکردنی لە هێرشە سەرەتاییەکان، لە ماوەی جەنگەکەدا ڕۆڵی هەبووە لە پڕۆسەی هێشتنەوە و پاراستنی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەی کە لەلایەن گرووپە فەلەستینییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ دۆزینەوە و کردنە ئامانجی ئەو کەسانەی کە دەستیان لە هێرشەکانی 7ی تشرینی یەکەمدا هەبووە. تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی لەبارەی کوژرانی ئەو فەرماندەیەی بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.