ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سەرۆك کۆماری لوبنان، ڕایگه‌یاند، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئەمه‌ریکا-ئێران سەبارەت بە ڕاگرتنی هێرشه سەربازییەکان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌واوی ناوچەکەدا لوبنانیش دەگرێتەوە.
جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا دوای ڕاگه‌یاندنی له‌یه‌كتر گه‌یشتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ڕایگه‌یاند، كه پێشوازی له‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ن، چونكه ڕێككه‌وتنه‌كه دۆخی لوبنانیش ده‌گرێته‌وه و ئاسایش و ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
عەون ئاماژەی بەوەش کردووه، ڕێككه‌وتنه‌كه به‌جۆرێك داڕێژراوه كه ئیسرائیل هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر لوبنان به ته‌واوی ڕابگرێت، به‌مه‌ش ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ژیان و ئارامی و ئاسایش.
سه‌رۆك كۆماری لوبنان هیواشی خواست ئەم لێکتێگەیشتنە زەمینە بۆ پرۆسەیەکی فراوانتری سەقامگیری لە ناوچەکەدا خۆش بکات و سەروەری دەوڵەتەکان و مافی گەلان بپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.