سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی، هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی دەربڕی و هیواشی خواست خوای گەورە سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین بۆ ئەم کۆستە و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، بە جەنابتان و کەسوکاریشتان سەبووری و دڵنەوایی بەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مەسعود بارزانی 12ی حوزەیرانی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.