دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پاشەکشەی لە وەشاندنی گورزی سەربازی و بۆردومانکردنی ئێران ڕاگەیاند کە بڕیاربوو ئەمشەو ئەنجام بدرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) ئاماژەی بە ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کردووە دوای ئەنجامدانی چەند گفتوگۆیەکی ئاستباڵا لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
ترەمپ لە پۆستەكەدا نووسیویەتی: لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییەی کە لێكتێگەیشتنەكانمان لەگەڵ سەركردەكانی ئێران گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست، سەرجەم هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمشەوم بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندەوە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها نووسیویەتی: سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەکان لەسەر بنەما و خاڵە کۆتاییەکانی رێككەوتن ڕازی بوون، لە ماوەیەکی نزیکدا کات و شوێنی واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتێكی دیكەدا رایگەیاندبوو كە ئەمشەو هێرشێكی توند و بەهێز دەكاتە سەر ئێران.
جەختیشی كردبووەوە كە بەمزووانە دەست بەسەر تەواوی كێڵگە نەوتییەكانی ئێران و دوورگەی خارك دەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.