Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 19:28

سبەی لە چەند پارێزگایەكی عێراق كرایە پشووی فەرمی

کوردستان TV
100%

هەریەك لە پارێزگاكانی كەركووك و بەغدا و میسان، سبەی پێنجشەممەیان كردە پشووی فەرمی بە بۆنەی یادی كۆمەڵكوژی سەربازگەی سپایکەر كە لەلایەن چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی هەرسێ پارێزگاكە، سبەی پێنجشەممە بەبۆنەی یادی كۆمەڵكوژی سپایکەر، لە دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە كە پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە، هەروەها ئەو قوتابخانە و كۆلیژ و ناوەندانەی خوێندنیش ناگرێتەوە كە تاقیكردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت.

كۆمەڵكوژی سپایکەر لە رێكەوتی 12ی حوزەیرانی 2014 ئەنجامدرا، ئەو كات 1200 سەربازی عێراقی لە سەربازگەی سپایكەر لەسەر رووباری دیجلە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە زۆر بە دڕندانە سەربڕان و گولەباران كران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.