Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 06:54

ئیسرائیل: ھێرشێكی بەهێز دەكەینە سەر ئێران

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشكرای كرد كە سوپای وڵاتەكەی سەرجەم ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە بۆ دەستپێكردنی هێرشەكان بۆ سەر ئێران.

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند: جەنگی دژی ئێران كۆتایی نەهاتووە و سوپای ئیسرائیل ئامادەیە هێرشێكی گەورە و بەهێز بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

راشیگەیاند: ئەگەر ئەمجارە ئێران بوێری ئەوەی هەبێت هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل، زۆر بە توندی رووبەڕووی دەبینەوە و هێرشی دەكەینەسەر.

لەلایەكی دیكەوە سوپای ئیسرائیل لە هێرشەكانی بۆ سەر حزبوڵا لە تەواوی خاكی لوبنان بەردەوامە، بێ ئەوەی گوێ بداتە هەڕەشەكانی ئێران.

هەر لەبارەی ئاڵۆزی و گرژییەكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل و ئێران، میدیا ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە رەنگە ئەمڕۆ یان سبەی، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا هێرشێكی بەهێز بكەنە سەر ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.