سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، هەوڵەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و دوو یان سێ ڕۆژی دیکەی پێدەچێت.
ڕۆژی سێشەممە 9ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی.
دۆناڵد ترەمپ دوای ئامادەبوونیشی لە یارییەکی کۆتاییی خولی باسکە لە نیویۆرک، گوتی: "ئێمە لە قۆناغەکانی کۆتاییی گەیشتنین بە ڕێککەوتنێک کە زۆر باش دەبێت".
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا ئاماژەی بەوە کرد کە گەیشتن بەو ڕێککەوتنە دوو یان سێ ڕۆژی پێدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.