ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران گەیشتە مەکسیک بۆ ئەوەی ئۆردوگای مەشق و ڕاهێنانەکانی لە تیخوانا ئەنجام بدات وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026 كه له هه‌رسێ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌دا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران شەڕی بەردەوامی لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و ڕێگە نادات هەندێک لە ئەندامانی ستافی ڕاهێنەرایەتی لە خاکی وڵاتەکەیدا ئامادەبن.
دوای چەند مانگێک لە چاوەڕوانی و نادڵنیایی لە بەشداریکردنی، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران بڕیاری دا سه‌فه‌ر بكات و به‌شداری له یارییه‌كانی مۆندیالدا بكات.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەگەڵ گەیشتنی شاندی ئێران بە فڕۆکەخانە، ئەمیر غەلەنۆیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران ناڕەزایی خۆی دەربڕی و گوتی: دەبوو لە هەفتەی ڕابردووەوە لێرە باین، چونکە پێویستیی زۆرمان به ئاماده‌كاریی و خۆگونجاندن هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ئێره.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش لایەنە تەکنیکییەکان، دەبێت ڕێز لە ڕەچاوکردنی ئەخلاقی و مرۆیی بگیرێت، کە پێموایە ئه‌مه بۆ ئێمه نه‌كرا.
جێی باسه، یاریزانان و ستافی یاوەرانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه‌ی نیشتیمانی مه‌كسیك پێشوازییان لێكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.